قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، چەند لایەنێکی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان و پارێزەران، وەک هاوسۆزی بۆ جندێرس، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامیشلۆ، ناڕەزایەتییان دەڕبری.
ئەو ناڕەزایەتیە بۆ ئیدانەکردنی کۆشتنی ئەو چوار هاوڵاتیە مەدەنیە کوردەی قەزای جندێرس لە عەفرین ئەنجامدراوە، ئەو قوربانیانەی لە رۆژانی نەورۆزدا لەلایەن لایەنگرانی چەکداری تورکیاوە کرابوونە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.
خۆپیشاندەران داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستوەردان بۆ پاراستنی گەلی کورد لە عەفرین بکەن و لێپرسینەوە لە بکوژەکان و دادگاییکردنیان بکرێت، هەروەها ئەحرار ئەلشەرقیە وەک فراکسیۆنی تیرۆریستی لەقەڵەم بدرێت.
هەروەها خۆپیشاندەران داوایان کرد کە لایەنە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە شارەکان دەربچن و ئیدارەی شارەکە بۆ دانیشتووانی ڕەسەنی شارەکە بەجێبهێڵن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لە ڕووی پێشێلکارییەکانەوە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سڤیل لە شاری عەفرین و گوندەوارەکانی ئەنجام دەدرێت، تاوانی مرۆیین، و دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێن.
بەپێی راپۆرتی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و نێوخۆییەکان، رۆژانە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیا پێشێلکاری بەرامبەر بە خەڵکی ڕەسەنی عەفرین و دەوروبەری ئەنجام دەدەن، لەوانە کۆشتن و ئەشکەنجەدان و ڕفاندن و تاڵانکردن و دزینی موڵک و ماڵی خەڵکی.
شاری عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.