كۆمپانیایه‌كی تری ئه‌مه‌ریكی پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی به‌غداوه راگه‌یاندو له هه‌رێم كشایه‌وه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
كۆمپانیای شلمبرگری ئه‌مه‌ریكی بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كاتی كێڵگه‌كانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌كانی دادگادی فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی عێراق، ئه‌و كۆمپانیایه په‌یامێكی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ناردوه‌و تێیدا ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه له پابه‌ندبونی به بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 59، تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له دۆسییه نه‌وتییه‌كاندا.
له كاتێكی پێشوتردا كۆمپانیای بیكه‌ر هیوزی ئه‌مه‌ریكی له بواره‌كانی نه‌وت، پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه ده‌ربڕی.
له مانگی رابوردودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوایكرد له‌بری هه‌رێم، كۆمپیانیاكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی سۆمۆ مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی عێراق پاش ئه‌وه دێت چه‌ند ساڵێكه عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
له نوێترین راو بۆچونی فه‌رمی یاساییدا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم رایگه‌یاند، گومان له یاساییبونی خودی دادگای فیدراڵی ده‌كرێت و رایگه‌یاند، “به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستوری عێراق پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای فیدراڵی، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چوه، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به‌پێی ده‌ستور دامه‌زرابێت بونی نییه.”
له‌لایه‌ن چاودێرانی سیاسی و یاسایی له هه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كرێت، ئەو دادگایە لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا، زیاتر لە 30 بڕیاری دژ بەیەکی دەرکردوە، تەواوی ئەو بڕیارانەش سیاسی و تەرەفداربون بۆ بەژەوەندی لایەنێکی دیاریکراو و لە دژی لایەنێکی تر ده‌ریكردون.