پنتاگۆن: هیچ پەیوەندییەکمان به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانەوە نییە و هەسەدە هێزێکی سەربەخۆیە
حەڵەب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) نیه و پێشوه‌خت ئاگاداری فڕینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه نه‌بوون.
ژه‌نڕاڵ پاتریك رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دو هه‌لیكۆپته‌ری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، رایگه‌یاند، “ئەمریکا هیچ پەیوەندییەک یان بەشداریی گەشتە هه‌لیکۆپتەرەکەی هەسەدە نییە، هەسەدە هێزێکی سەربەخۆیە و خۆیان ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دەکەن”.
باسی لەوەشکرد، ئەوان لە جێگەی ھەسەدە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەنەوە کە ئەو ھێزە بۆ چ مەبەستێک چووە بۆ عێراق، بۆیە ئەوان ناچنە ناو وردەکاری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لایەنی دیکە ئەنجامیدەدەن.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند “بەردەوام هاوبەشی هەسەدەین لە ئۆپەراسیۆنەکانی له‌ناوبردنی داعش، نە ئەمریکا و نە هاوپەیمانان پەیوەندییان بە روداوی هەلیکۆپتەرەکەوە نەبوە یان هیچ زانیارییەکمان نەبوە پێش ئەوەی هێلیکۆپتەرەکە بەڕێبکەوێت”.
ئێوارەی 15ی ئەم مانگە دو هەلیکۆپتەر کە نۆ ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆری رۆژئاڤای تێدابوە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە دهۆک کەوتونەتەخوارەوە و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی دژەتیرۆر گیانیان لەدەستداوە.
پێشتر مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاندبوو، ئەو نۆ شەڕڤانەی ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە لە سنوری دھۆک ھەلیکۆپتەرەکەنیان کەوتەنەخوارەوە، لە رێگەدابوون بۆ ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرنامەیەکی ھاوبەشی دژی داعش.