ئیسرائیل فڕۆکەخانەی حەڵەب دەکاتە ئامانج

حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، بۆردومانێکی نوێی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردە ئامانج و زیانی ماددی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب گەیاندووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگرییەوه رایگه یاند، “نزیک بە کاتژمێر 3:55 بەیانی ئەمڕۆ، دوژمنی ئیسرائیل به ژمارەیەک موشەک له ئاراسته ی دەریای ناوەڕاستەوه لە خۆرئاوای لازقییەوە، دەستدرێژی ئاسمانی ئەنجامدا و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب کردە ئامانج، کە بووە هۆی زیانی ماڵی لە فڕۆکەخانەکەدا”.

لەکاتێکدا ئاژانسی “سپۆتنیک’ی رووسی بڵاویکردەوە، هێرشەکەی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب و فڕۆکەخانەی سەربازیی “نەیرەب”ی کردووەتە ئامانج.

لە 7ی ئازاردا بۆردومانێکی دیکەی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردە ئامانج، لە کاتێکدا ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردبوو کە ئەوان جموجوڵێکی ئێرانییان لە فڕۆکەخانەی سەربازیی نەیرەب کردبووە ئامانج.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: عەگید مشمش