دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی سێشەممە، بەرپرسانی ئەمەریکا، رایانگەیاند، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەنێوان روسیا و ئوکرانیادا روودەدات، پنتاگۆن کاردەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەیاندنی تانکی ئەبرامز بۆ ناو هێزەکانی ئۆکراینا.
هێزەکانی ئۆکرانیا ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشی پێچەوانە دەستپێبکەن و بانگەوازیشیان بۆ ڕۆژئاوا چڕترکردووەتەوە بەمەبەستی دابینکردنی تانکی پێشکەوتووی مۆدێرن، هەروەها پشتیوانی لە ئەمەریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا پێیان گەیشتووە.
لای خۆیەوە مۆسکۆ هۆشداری لە ناردنی چەک و تانکی زیاتر بۆ ناو هێزەکانی ئۆکرانیا دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مامەڵەی ڕۆژئاوا لەو نێوەندەدا شەڕەکە زیاتر درێژ دەکات بۆیە مۆسکۆ سوێندی خوارد کە ئەو هێزانە بکاتە ئامانج.