هەولێر – نۆرس پرێس
نرخی یەک بەرمیل لە نەوتی خاوی برێنت لە بازارە جیهانیەکاندا گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.
ئهمڕۆ سێشهممه نرخەکان بە رێژەی سەدا 1.03 دابەزینیان بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 73 دۆلار و سێ سەنت.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک لە نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 67 دۆلار و 12 سەنت فرۆشراوە.
ئەو ناڕوونیەی کە لە سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی ئەمەریکادا دروستبووە، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکان کردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی کۆمیتەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی ئەمەریکا دەستپێ بکات و ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.
سەرباری کەمکردنەوەی رێوشوێنەکان لە بەرامبەر نیگەرانی لە قەیرانە بانکییەکان کە لە ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەستیپێکرد و دواجار گەیشتووەتە وڵاتانی ئەوروپاش، بازاڕ بەردەوامە لە ناڕوونی کە ئەمەیش گوشاری خستووەتە سەر نرخەکان.