هەولێر- نۆرس پرێس
وتەبێژیڤ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه ده‌كات كه ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 20/3/2023 له شارى جندرێس له سووريا له كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له ده‌ست دا.
دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، له كاتێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، داوا له لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه به سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت.