دوای کوژرانی 4 کەس لە جندێرس ناڕەزایەتی دروست بوو و دوکانەکانی شارەکە داخران

جندێرس – نۆرس پرێش

ڕۆژی سێشەممە، ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان لە شەقامەکانی شارۆچکەی جندێرس لە گوندەوارەکانی عەفرین لە باکوری شاری حەڵەب ئەنجامدرا، ئەمەش لە دوای کوژرانی 4 هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئەندامانی سوپای نیشتمانی سەر بە تورکیاوە ئەو خوپێشاندانە دروستبووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دانیشتوانی شارۆچکەکە ناڕەزایەتییان دژی ئەو پشێوییە ئەمنیەی شارۆچکەکەیان ئەنجامداوە و داوای لابردنی سەرجەم ئامیرە سەربازییەکانی شارەکەیان دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها دانیشتووانی شارەکە داوای لێپرسینەوە لەو بکوژانە دەکەن کە ئەو 4 هاوڵاتیە مەدەنییەیان کوشتووە، لەکاتێکدا لە بەردەم ماڵەکەیان لەو شارۆچکەیەدا ئاهەنگی جەژنی نەورۆزیان دەگێڕا.

سەرچاوەکە ڕاشیدەگەیەنێت، کە دانیشتوانی شارۆچکی جندێرس دوکانەکانیان داخست، و تەرمی کوژراوەکانیش گەیشتە شارەکە و دواتر بەخاک دەستپێردرێن.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوە: محەمەد ئەلقادی