لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەروازەی شاری قامشلۆ سێ کەس گیانیانلەدەستدا

قامشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دەروازەی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، بەلایەنی کەمەوە، ئەوەی تا ئێستا زانرابێت، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی پولمانی کۆمپانیای گواستنەوەی رافیدەین لە دەروازەی شاری قامیشلۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڤانH1) پێکدادانیان کرد.

رووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس لە خێزانێک کە بە ئۆتۆمبێلە ڤانەکە هاتوچۆیان دەکرد، ئەمە جگە لەوەی زیانی ماڵی بەهۆی رووداوەکەوە کەوتووە.

ئامادەکردنی: نالین عەلی –  داڕشتنەوە: قەیس ئەلعەبدوڵا