پەنابەرانی سوری له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی سوری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌و داوایانكردن دۆخی ژیان باشبكرێت و له پێش هه‌مو شتێكه‌وه سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێبكرێنه‌وه‌و پشتیوانی خوێندنیان بكرێت و ئاستی خزمه‌تگوزاری كه‌مپه‌كانیش زیادبكرێت.
ئاماده‌بوانی ئه‌و گردبونه‌وه یاداشتێكیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه كرد، له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنیان پێدرا چاوی پێدا بخشێنرێت و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كان گفتوگۆ بكرێت بۆ باشكردن دۆخیان.
له گردبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند دروشمێك بۆ ئاو و لابردنی خاشاك و پشتیوانی خوێندن و دابینكردنی كاره‌با و سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان به‌رزكرایه‌وه.
حه‌سه‌ن قاسم، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی سوری له هه‌رێمی كوردستان بۆ نۆرس پرێس وتی، “په‌نابه‌رانی سوری هاتون بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن و داوای مافی خۆیان بكه‌ن، له پێش هه‌موشیانه‌وه سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان و پێدانی مافی نیشته‌جێبونی هه‌میشه‌یی له عێراق و مسۆگه‌ركردنی ئایینده‌یان.”
ده ساڵ به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی سوری له هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت، تا ئێستاش هه‌ر له قۆناغی داوای په‌نابه‌ریدان و نه‌بونه‌ته په‌نابه‌ر، ئه‌وه‌ش له چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی په‌نابه‌ری بێبه‌شی كردون.
دۆسیه‌ی فێركردن یه‌كێكه له گرفته‌كانی په‌نابه‌ران و هیچ پرۆسه‌یه‌كی فێركردنی رێكخراو له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ریدا به‌دیناكرێت و مامۆستایانیش له وانه‌كانیان داده‌بڕێن له پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیوه.
حه‌نین زه‌كه‌ریا، په‌نابه‌ری سوری خه‌ڵكی حمص وتی، “به ئومێدی باشكردنی ئایینده‌ی خوێندن بۆ خوێندكارانی سوری به‌شداری گردبونه‌وه‌كه‌ی كردوه.”
ئه‌ڤین عه‌بدولعه‌زیز، منداڵێكی سورییه‌و به‌شداریكرد له گردبونه‌وه‌كه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “به مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی خوێندن له كه‌مپه‌كاندا به‌شداری گردبونه‌وه‌كه‌م كردوه‌و به‌هۆی دابڕانی مامۆستایانی له هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌شێوه‌یه‌كی باش ناخوێنین.”
عه‌بدولمه‌لیك به‌دره‌دین یاسین، یه‌كێكی تر له به‌شداران وتی، “پێویستمان به ئاو و خزمه‌تگوزاری هه‌یه، بۆیه هاتوین داوای مافی خۆمان بكه‌ین.”
په‌نابه‌رانی سوری له هه‌رێمی كوردستان، داوا ده‌كه‌ن سه‌رله‌نوێ له وڵاتێكی تر نیشته‌جێ بكرێنه‌وه، یاخود مافی نیشته‌جێبونی هه‌میشه‌ییان له عێراق پێ بدرێت.