کوژرانی چوار هاوڵاتی کورد بە هۆی ئاگری نەورۆزەوە لە قەزای جندرێس

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، ئەندامانی گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری تورکیا لە قەزای جندرێس، لە گوندەواری عەفرین، بە هۆی داگیرسانی ئاگری نەورۆزەوە، چوار هاوڵاتی کوردیان کوشت و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “ئەندامانی گروپی ئەحرارئەلشەرقییە تەقەیان لەو هاوڵاتیانە کردووە کە دوێنێ ئێوارە ئاگری نەورۆزیان کردوەتەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی کورد کوژراون و دووانی دیکەش بە سەختی برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رووداوە لە ئەنجامی دەمەوقاڵێی نێوان ئەندامانی گروپەکە و دانیشتوانی جندرێسەوە دروست بووە،  کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ هەڵگیرساندنی بڵێسەی نەورۆز لە تارمی ماڵەکەیان لە شەقامی شانزە لە ناوچەی پیشەسازی.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ گیانیان لەدەستداوە، ئەوانیش بریتین لە: ” فەرەحەدین عوسمان 43 ساڵ، نەزمی عوسمان 38 ساڵ، محەمەد نەزمی عوسمان 18 ساڵ، و محەمەد عوسمان 42 ساڵ” چوار قوربانییەکە لە بنەماڵەی پێشمەرگەن.

شاری عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری 2018ەوە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە و بە بەردەوامی پێشێلکاری بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد و خاکەکەیان لەو عەفرین و دەوروبەری ئەنجام دەدەن.

بیست و یەکەمی مانگی ئازاری هەموو ساڵێک جەژنی نەتەوەیی نەورۆزی کوردە و ئاگرێک وەک هێمایەک بۆ دەربڕینی ئەم رۆژە هەڵدەکرێت.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ – داڕشتنەوەی: سەعد یازچی