نوێنەری “مەسەدە” چاوی بە بایدن کەوت

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات “مەسەدە”، سینەم محەمەد، لە پەراوێزی ئاهەنگی نەورۆزدا، کە کۆشکی سپی میوانداریی کردبوو، لە واشنتۆن دی سی، لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بە تەلەفزیۆنی “ئەلیوم”یان راگەیاندووە، “کۆشکی سپی بانگهێشتی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات کردووە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆزدا”.

هه مان سەرچاوه ئاماژەی بەوەشدا که کۆشکی سپی بانگهێشتی فەرمی بۆ زۆرێک له کەسایەتییە دیارەکان کردووە، جگه له کەسایەتییە گرنگەکانی وڵاتانی دیکەی پەیوەندیدار بە ئاهەنگی نەورۆزە وە.

بیست و یەکی مانگی ئازاری هەموو ساڵێک، جەژنی نەورۆزی نەتەوەیی کوردەکە وەک هێمایەک بۆ دەربڕینی ئەم رۆژە ئاگر هەڵدەگیرسێنرێت، دەیان ملیۆن کورد لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگی ئەم جەژنە دەگێڕن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازچی