بەهۆی تۆپبارانی توركیاوه، چوار بریندار گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆسه‌ر باكوری حه‌سه‌كه، چوار كه‌س برینداربون كه دوانیان منداڵن.
فارس حه‌مۆ، پزیشكی سه‌رپه‌رشتیاری برینداره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌عبی حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، چوار بریندار كه بریتین له “محه‌مه‌د موئه‌یه‌د، 7 ساڵ، ته‌یسیر عه‌بدوڵا، 5 ساڵ، فایه‌ر خزر، 20 ساڵ، وه‌زحه جاجان 80 ساڵ گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شه‌عب.”
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆشه‌وه توركیا 19 گوندی له باكوری حه‌سه‌كه‌وه تۆپبارانكردوه، 11 له‌و گوندانه سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مرن و هه‌شتیشیان سه‌ر به شارۆچكه‌ی “زركان”ن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌وه شوانێكیش برینداربوه‌و 30 سه‌ر مه‌ڕیشی له ده‌ستدا.