وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان مووچەی 4 هەزار و 189 فەرمانبەر دەبڕێت

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کودستاندا هەزار و 973 کەس بەشێوەیەکی نایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆسیەی 4 هەزار و 189 فەرمانبەر و خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.

ئاشکراشی دەکات کە بەپێی بریاری کۆتایی لێژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بە لیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان 10 هەزار و 819 مووچەخۆر بووە، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون.

باسی لەوەشکرد کە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلاییکردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە، لە کۆی 10 هەزار و 819  دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە 4 هەزار و 189 دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.

هەزار و 973 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە. هەروەها 367 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە، ئەمە بەپێی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش داوە کە دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچەخۆرە نایاساییانە بە داتا و زانیاری تەواو ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تاوەکوو لە ڕێگەی دەستەکانیان ئەوە وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕەمووچانە بکەن کە لەدوای ( 1ی 7ی 2020 ) بەدواوە بەنایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزووترین کات لێیان وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.