داعش بەرپرسیارێتی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراق دەگرێتە ئەستۆ

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی شەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی  داعش، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق لە پارێزگای کەرکوک گرتەئەستۆ.

پێگەی ئەلیکترۆنی ئەعماق کە نزیکە لە ڕێکخراوی داعش ئاشکرایکرد، چەکدارەکانیان لەنزیک گوندی سەلمانی سەر بە قەزای رەشاد لە پارێزگای کەرکوک مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقاندووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەئامانجکردنەی کە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوەکەوە ئەنجامدراوە، بووەتە هۆی زیانگەیاندن بەو ئۆتۆمبێلە و برینداربوونی سەرنشینەکانی.

بەم دواییانە لەعێراق وسوریا جموجوڵی چەکدارانی داعش زیادیکردووە، سەرەڕای هەڵمەتە ئەمنییەکان و گەران بە دووای چەکدارانی داعشدا.

هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی تیرورستی داعش دوو کردەوەی تیرورستی جیاوازی لە دژی سوپای عێراق ئەنجامداوە.

ئامادەکردنی: حاتم بەشار – داڕشتنەوە: فازڵ محەمەد