لە حەڵەب خۆپێشاندان لە دوانزەهەمین ساڵیادی شەڕی سوریادا بەرێوەدەچێت
گوندەوارەکانی باکوری حەڵەب – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە لە دوانزەهەمین ساڵیادی شەڕی سوریادا، بە سەدان کەس خۆپێشاندانیان لە گۆڕەپانی گشتی شارۆچکەی بەزاعە لە گوندەوارەکانی باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامدا.
پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، جگە لە گوند و شارۆچکەکانی نزیک لە شارەکانی باب و قەباسین لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب بە سەدان کەس بەشداریان لە خۆپێشاندانەکەدا کردووە.
پەیامنێرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی شارۆچکەکە کۆبوونەوە و دروشمیان لە دژی حکومەتی دیمەشق دەوتەوە.
جێی باسە لە دوازدەهەمین ساڵیادی جەنگی سوریادا، لە شار و شارۆچکەکانی باکور و رۆژهەڵاتی حەڵەب خۆپێشاندان بەرێوەدەچێت.