هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرەخۆشی لە هەسەدە دەکات بۆ گیان لەدەستدانی نۆ ئەندامیان لە هەرێمی کوردستان

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ڕۆژی شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هۆکاری گیانلەدەستدانی 9 چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر گەڕاندەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیان لە سۆشیال میدیا بڵاویانکردووەتەوە، پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆیان بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو نۆ کەسانەوە دەربڕی.

هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو قارەمانانەیشی کرد کە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئەم دواییەدا گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، قوربانیدانی ئەوان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و کارە بەردەوامەکانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا لەیاد ناکرێت.

هەسەدە رایگەیاند، نۆ ئەندامی یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا فەرماندەی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە کە ئەویش بەهۆی رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەر لە ڕێگای بەرەو شاری سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: فازڵ محەمەد