پێشبینی دەکرێت پێش جەژنی رەمەزان بودجەی عێراق پەسەند بكرێت

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025، وەرگرتووەو پێشبینیش دەكرێت پێش جەژن پەسەند بكرێت.

لەبەیاننامەیەکدا شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای دەکات کە رەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵییان پێگەیشتووە، كە بەرزترین یاسایە لە مێژووی عێراقدا، بە بەهای زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار، پشتبەستن بە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار، لە كاتێكدا كورتهێنانەكەی 63 ترلیۆن دینار بووە.

لەلایەكی دیكەوە باسم عەوادی ،گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەشنووسی یاسای بودجە بە ماددە و بڕگەی نوێوە بۆ یەكەمجار پەسەند كرا، توانای ئاسانكاری هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێكردن و پەرەپێدان و دابینكردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.

لەلایەکی ترەوە جەمال كۆچەرئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشبینی دەكات كە پێش جەژن بودجە پەسند بكرێت.

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند كرد.