“هەسەدە” داوا لە هاوپەیمانەکانی دەکات هەڕەشەکانی تورکیا راگرن
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، یەکشەممە، مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.
ئەم قسانەی عەبدی لە تویتێکدا هات کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هەینی رابردوو درۆنێکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە قامیشلۆ کردە ئامانج، کە سەرکردە ژنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدابوو.
عەبدی ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت هاوبەشەکانمان زیاتر کار بکەن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە”، “بێدەنگ نابین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە”
عەبدی ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه “ژیان عهفرین و ههڤاڵەکانی رۆژ و بارین، فهرماندهی ئۆپهراسیۆنه هاوبهشهكان بوون لهگهڵ هاوپهیمانی نێودهوڵهتی و ئەو قارهمانانەن كه بهشدار بوون له شهڕکردن دژ بە داعش و رزگارکردنی مرۆڤایهتی لە چنگیان”
ئاماژهی بهوهشدا كه توركیا لە بهئامانجكردنی ئهواندا “بەو پێشێلكارییه، شهڕ لە دژی داعش پەکدەخات”.
دوێنێ شەممە، سەرکردایەتی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەسەر ڕێگای قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ سەرکردەی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهید بوون.
لەم دواییانەدا، هێزەکانی تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە رۆژئاوای کوردستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە و ئۆتۆمبێلی مەدەنی و سەربازی دەکەنە ئامانج، هەندێکجاریش ناوچەی زیندوو و چڕی دانیشتوان و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکەنە ئامانج.