کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا: بەڵگەنامەی 200 منداڵ ئامادەن بۆ گەڕاندنەوەیان لە سوریاوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
شەوی پێشوو، ماریا لوڤا بێلۆڤا، کۆمیساری مافەکانی منداڵ لە رووسیا، رایگەیاند کە بڕیارە بەڵگەنامەکانی 200 منداڵی رووسی ئامادەن بۆ گەڕاندنەوەیان لە سوریاوە بۆ وڵاتەکەیان.
دووشەممەی رابردوو، مۆسکۆ رێککەوتنێکی لەگەڵ بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی 200 منداڵی دیکەی رووسی “بەم زووانە بۆ نیشتمانەکەیان”.
بێلۆڤا رایگەیاند کە پلانیان وایە “بە چەند گروپێک بیانگێڕنەوە.”
ئەو رایگەیاندووە: “بێگومان گرنگترین شت ئەوەیە کە ئێمە رێککەوتین لەسەر گێڕانەوەی 200 منداڵی دیکە کە لە تەمەنە جیاوازەکاندان، چونکە بەڵگەنامەکانیان ئامادەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی پزیشکی ئەنجامدراوە “بۆ ئەوەی ئەوە پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەوان هاوڵاتی رووسیان و بەڵگەنامەکانی ئەم منداڵانە لە ئێستاوە ئامادەن و ئێمەش رێککەوتین لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی گیڕانەوەی 200 کەس لە هەمان کاتدا قورس دەبێت. “پێموایە ئێمە دابەشیان دەکەین بەسەر چەند گروپێکدا، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوە دەکەین.”
ئامادەکراوە و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی