هەسەدە لەدەستدانی نۆ ئەندامی خۆی راگەیاند

قامشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی هێزەکانی هەسەدە ڕایانگەیاند، نۆ ئەندامی یەکینەکانی دژە تیرۆر کە لە نێویاندا فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری تێدایە لە سەر ڕێگای شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

لە بەیاننامەیەکدا، هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، یەکەیەکی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانمان چوونەتە باشووری کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەمنی و سەربازی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستیان لە ئەرکەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی 15ی ئازار ئەو یەکینەیە بەرەو شاری سلێمانی بەرێکەوتبوو لەئەنجامی خراپی کەشوهەوادا ئەو کۆپتەرانە کەوتوونەتە خوارەوە، و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرانەش 9 کەس گیانیان لەدەستدا، کە تێیدا شێرڤان کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر هەیە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرانە گیانی لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەیاندا، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە هاوکار بن لە وەرگرتنی تەرمی ئەو ئەندامانە و گواستنەوەیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان .

ئامادەکردن و دارشتنەوە: سەعەد یازچی