لە شاری حەسەکە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

حەسەکە – نۆرس پرێس

شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە ڕووباری خابور دوو خوشک و برا خنکاون، ئەو دوو خوشک‌ و برایە لەگەڵ باوکیان هەوڵیان دەدا پردێک بە ناوی دۆلاب عەویس ببڕن کە گەڕەکەکانی ئەو ناوچەیە بە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبەستێتەوە.

عامر عەلی تەمەن 39 ساڵ، دراوسێی باوکی ئەو دوو منداڵەیە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە ئیبراهیم عەرجەی دراوسێم  لەگەڵ منداڵەکانی چووەتە سەر کارەکەی لە کاتی گەڕانەوەیاندا بە‌ پردی دۆلاب عەویس باوکی ئەو دوو منداڵە توانیویەتی بەسەر ئەو پردەدا تێپەڕێت و نەکەوێتە ناو ڕووبارەکەوە، بەڵام دوو لە منداڵەکەی کەوتنە ناو رووبارەکەوە و خنکاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەوڵی تیمەکانی فریاگوزاری و غەواسەکان، تا ئێستا تەرمی ئەو دوو منداڵەیان نەدۆزیوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەهێزی لێشاوی ئاوەوە.

سەعید هێسۆ هاوسەرۆکی شارەوانی گەل لە باشوری حەسەکە، رایگەیاند، ئێمە خۆڵ و بەردمان لەسەر ئەو پردە دانابوو بەهۆی ئەوە کە درزی هەبوو بەڵام هەندێک لە دانیشتووان و شۆفێرانی ناوچەکە پابەند نەبوون و ئەوەی کە ئێمە کردبوومان لایانبرد و بەسەر پردەکەدا دەپەڕینەوە و دواجار ئەو پردە رووخا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئاستی ئاوی رووباری خابور بەهۆی بارانبارین، خەریکە ئاوەکە دەگاتە ماڵی بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە.

ئامادەکردنی: جیندار عەبدولقادر – داڕشتنەوە: سەعهد یازچی