هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهاندا، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبووه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌کە لە دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سعوودیه و روسیا هاتووە بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان و چاوه‌ڕوانی خواستی وڵاتی چین له‌سه‌ر بەربوونەوەی نه‌وت.
ئه‌مڕۆ هەینی بەرمیلی نه‌وتی برێنت 81 سه‌نتی هاته سه‌ر و ئێستایش به 75.51 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه و هه‌ر به‌رمیلێك 78 سه‌نتی هاته سه‌ر، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كان نرخه‌كه‌ی 69.13 دۆلاره