دلاوەر ئاژگەیی : هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری گەورەی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا هەیە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەرپرسى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، بە پێگەى فەرمى حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، باسى نوێنەرایەتى حکومەت لە یەکێتی ئەوروپا و ڕۆڵ و کارەکانى و دروستکردنى لۆبی و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى کوردستان و ئەورووپا و پێگەى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو یەکێتیە کرد.
دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، له‌ڕووی كارگێڕی، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین یا ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمپانیایان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێویستیان به ڕاستاندنی مامه‌ڵه‌كانیان هه‌یه لای ئێمه، له‌ڕووی پێدانی ڤیزاش یارمه‌تیی هاووڵاتییانمان داوە، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییش یارمه‌تی خه‌ڵكمان داوه، بۆنموونه كه‌سێك ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، به‌ده‌م كێشه‌كه‌یه‌وه چووین، یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌سێكیان لێ ده‌مرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ین.
ئاژگەیی دەشڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاترین سوود له لۆبی وه‌ربگرین، چونكه دوای واشنتن، یەکێتی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین شوێنه بۆ لۆبی دروستكردن، به‌ڵام زۆرجار لۆبی له‌گه‌ڵ شتی دیكه تێكه‌ڵ ده‌كرێت، چونكه جیاوازه له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌ت، پێشتر ده‌مانویست بابه‌تی جینۆساید لۆبی بۆ دروست بكه‌ین، دواتر پێشینەمان گۆڕا بۆ شه‌ڕی داعش و ویستمان سه‌رنجی ئه‌ورووپا ڕابكێشین بۆ هاوكاریكردنمان، ئه‌وه بوو یەکێتی ئه‌ورووپا بڕیاری دا خۆیان پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان زۆر كارمان كرد و لۆبیمان بۆ كرد، تا ئه‌و پرسه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تێپه‌ڕ بێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی لۆبیكردن بوو، پێش ئه‌و كاره‌ش ویستمان دامه‌زراوه‌یه‌كمان هه‌بێت له نێو یەکێتی ئه‌وروپا تا ئه‌م جۆره كارانه باشتر به‌ڕێوه بچن و به پڕۆفیشناڵانه كار بكه‌ین، ئه‌وه بوو گرووپێكمان دروست كرد له‌نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به ناوی “گرووپی دۆستانی هه‌رێمی كوردستان” كه هه‌موویان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی یەکێتی ئه‌وروپا بوون و وامان كرد له‌نێو هه‌موو كوتله‌كانی نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێك بێت و سه‌رۆك و جێگریشمان بۆ دیاری كرد كه نزیكه‌ی 35 ئه‌ندامی هه‌بوو. ڕۆژانه له‌گه‌ڵ پەرله‌مانتارانی خاوه‌ن بڕیار له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه بۆ بابه‌ته تازه‌كان و ئه‌وان به شێوازی جیا یارمه‌تییان داوین، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی ئه‌ورووپاش كارمان كردووه، به تایبه‌ت له بواری ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان کردووە.
هه‌رێمی كوردستان به هۆی پێگه‌ی جوگرافی، هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ڕوو بدات لێره كاریگه‌ری له‌سه‌ر یەکێتی ئه‌وروپاش ده‌بێت، بۆنموونه بابه‌تی كۆچبه‌ران و بابه‌تی وزه و بابه‌تی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه، ئەمە بەگوتەی بەرپرسەکەی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها گوتیشی، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه به گرنگ و یاریکه‌رێكی گرنگ سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌وانه وای كردووه كه یەکێتی ئه‌وروپا به گرنگتر له هه‌رێمی كوردستان بڕوانێت و دوای شه‌ڕی داعش و جه‌نگی ئۆكرانیا یه‌كیەتی ئه‌وروپا ڕووی كردووەته بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و له‌مڕووه‌وەش هه‌رێمی كوردستان زیاتر بۆیان گرنگه، گرنگیش به په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئاشکرای دەکات کە هاتنی شاندی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه كه شاندێكیان هاتنه عێراق و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌یه، ئه‌و لیژنه‌یه لێی به‌رپرسه كه هاتوونه و ڕاپۆرته‌كانیشیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی یەکێتی ئه‌وروپا هه‌یە، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌یان مێژوویی بوو، چونكه 10 ساڵه سه‌ردانی وا نه‌كراوه، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان گوێگرتن بوو له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئێستا هه‌ن و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌ن و په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كان بوو، كه به لایانەوە گرنگ بوو په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق باشتر بێت، هه‌روه‌ها ویستیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌هێز بكه‌ن و پشتیوانیكردنی خۆشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
لەکۆتاییدا دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە یەکێتی ئه‌وروپا خۆی دامه‌زراوه‌یه‌كه كه هێزی سه‌ربازی نییه، دوای جه‌نگی ئۆكرانیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یەکێتی ئه‌وروپا بو‌دجه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و و یارمه‌تیی سه‌ربازی و دروستكردنی هێزێكی بچووك، ئه‌وه بوو له كاتی شه‌ڕی داعش بڕیاری دا و هانی وڵاتانی ئه‌ندامیانی دا كه هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش بە هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چه‌ندین وڵات هاتنه سه‌ر هێڵ و یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌یان دا و زانیاری‌یان پێ دان، وه‌ك فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هۆ‌ڵه‌ندا، كرواتیا، ئیتالیا و وڵاتانی ئەسكه‌ندە‌نافی وهه‌ر وڵاتێك به جۆرێك یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌یان دا، چ به ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی یان مه‌شق و ڕاهێنان و هتد. ئه‌و چاكسازییه‌ی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، هه‌ر ئه‌وانن كه پشتگیریی ده‌كه‌ن، چونكه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان به سه‌قامگیریی خۆیان ده‌زانن.