سلێمانی – نۆرس پرێس
شەوی دوێنێ پێنجشەممە، بوومه‌لەرزەیەک بەگوڕی 5.1 پلەی رێختەر و قووڵی 10 كیلۆمه‌تر، لەسەر سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان روویدا.
بوومه‌له‌رزه‌كه لە هەریەك له پارێزگاکانی، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و کەرکووک هەستی پێکرا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئەمریکی، دوێنێ شەو كاتژمێر 21:32 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.1 رێختەر، سنووری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی هەژاندووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تردا روویداوه و چەقی بومەلەرزەكە 76 كیلۆمەتر لە سنە و 17 كیلۆمەتر لە پارێزگای هەڵەبجەوە دوربووە، لەلایەن بەشێكی زۆر لەهاوڵاتیانەوە بەتایبەت لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەستیپێكراوە.