کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، منداڵێک له گۆمێكی ئاوی باران له شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان خنكا.
مامی منداڵەکە محمد عیسمەت، بە نۆرس پرێس-ی ڕاگەیاند، خوشکەزاکەم شیرین ئەحمەد عیسمەت لە نزیک گۆمێکی باران لەگەڵ خوشک و براکانی یاری دەکرد، خلیسکا و کەوتە ناو ئاوه‌كه و خنكا.”
ئاماژه ی به‌وه‌شدا، باران بارینی به‌خور، گۆمێكی ئاوی له گه‌ڕه‌كی بۆتان-ی باكوری كۆبانێ دروستكرد، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی”شیرین ئه‌حمه‌د عیسمه‌ت.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی کشتوکاڵی لە هه‌رێمی فوراتی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕی بارانبارین گه‌یشته ٣٥ ملیم لە شاری کۆبانی.