بارزانی و كازمی پێكه‌وه ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان كرد
سلێمانی-نۆرس پرێس
بەپێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مسته‌فا كازمی باسیان له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا كردوه بۆ سه‌ر خاكی عێراق به‌تایبه‌ت تۆپبارانی په‌رخێ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ریه‌ك له كازمی و بارزانی، “به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان كردوه به تایبه‌ت ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه كه بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا ته‌ئكیدیان كردوه‌ته‌وه، له “گرنگی رێكه‌وتن له‌سه‌ر روانگه‌یه‌كی یه‌كگرتو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌و لێكۆڵینه‌وه لێی به‌وشێوه‌یه‌ی سه‌روه‌ری خاكی عێراق به‌هێز بكات.”
“هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ” ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردولابوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێكه‌وه جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر “روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش.”
“قوڵكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ گه‌شتنه چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش” به‌شێكی تری گفتوگۆكان بوه به‌پێی راگه‌ندراوه‌كه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌شته به‌غداو له تویتێكدا رایگه‌یاند: “خۆشحاڵم ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌غدا، بابه‌تی زۆر هه‌یه باسی بكه‌ین له‌وانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه‌و له یه‌كتر دورمان ده‌خاته‌وه، نه‌خشه‌یه‌كی ده‌ستوریمان پێیه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری به سود له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو وڵات و هه‌رێمی كوردستان.”
له مانگی شوباتی رابوردودا دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا به نایاساییبونی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌رتی غاز‌و نه‌وتی هه‌رێمی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌ربڕێت و حكومه‌تی هه‌رێمی ناچاركرد به راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی به حكومه‌تی فیدراڵ.