پەیامی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەد
هەولێر – نۆرس پرێس
کیمیاباران یان جینۆسایدی ھەڵەبجە، 35 ساڵ لەمەوبەر، لە 16ی ئازاری 1988 روویدا، لە کۆتا رۆژەکانی جەنگی ئێران-عێراقدا، لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە، شاری ھەڵەبجە بە گازی کیمیایی بۆردوومانکرا، بە هۆی ئەو کارەساتەوە زیاتر لە 5 هەزار ھاوڵاتی کوردی سڤیلی بێ‌تاوان و ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و 10 هەزاری دیکەش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ.
کیمیابارانیکردنی هەڵەبجە تا ئەمڕۆ بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
لەم یادەدا هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان پەیامی خۆیان بڵاوکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “له بيره‌وه‌ريى 35 ساڵه‌ى تاوانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا، به رێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه. دروود بۆ گيانى پاكيان و سڵاو بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌نێرين.”
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “مۆركى رسوايى و شه‌رمه‌زارييه به نێوچه‌وانى تاوانكارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهيى سته‌ملێكراويى گه‌لى كوردستانه. له چه‌ند خوله‌كێكدا ژيانى له 5000 مرۆڤى بێ‌تاوان و له سرووشت و له هه‌موو شتێك سه‌نده‌وه. هه‌زارانى ديكه‌ى بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر كرد، به‌ڵام نه‌يتوانى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى بشكێنێت.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەکات بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه و جه‌خت دەکاتەوە، “هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو روويه‌كه‌وه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێت درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌كو دادگە و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.”
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی ئەو پەیامەدا دەڵێت، “له كاتێكدا يادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانیان ده‌كه‌ينه‌وه، به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوويه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌ڕوانين. به موكوڕييه‌وه له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى كه پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وت و مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستانه.”
هەروەک، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
کە تیایدا هاتووه، “ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە، یادی شەهیدە ستەملێکراوەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە کە لە تاوانێکی هۆڤانەدا، بوونە قوربانی و هەمیشە لە دەروون و ویژدانی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا، بە زیندوویی دەمێننەوە”.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: “لەم یادە خەمگینەدا، هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ بۆ بە فەرمی پەسەندکردنی پارێزگای هەڵەبجە بەرز دەنرخێنین، کە چەندین ساڵە لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لە سەر دراوە. هەر لەم بۆنە دڵتەزێنەدا ، دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، لە ئاست بەرپرسیاریێتی ئەخلاقی خۆیدا بێت و هەروەک لە دەستووردا هاتووە، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کەس و کار و بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان و هەموو زیانلێکەوتووان و قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس بکاتەوە و لە دوا سەردانی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیش بۆ هەرێمی کوردستان، جەختمان لە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیەی دەستوور کردەوە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، ”ئەگەرچی 35 ساڵ بە سەر ئەم تاوانەدا تێدەپەڕێت ، بەڵام بە داخەوە ، هێشتاش زام و برینی کەس و کاری شەهیدان و بەرکەوتووانی هێرشی کیمیاوی هەڵەبجە ساڕ‌ێژ نەبووە و ئێش و ئازاری قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، کۆتایی نەهاتووە . بۆیە ئەرکی هەموو لایەکمانە ، بە تایبەتی حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بن بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی خۆڕاگر و قوربانیدەری هەڵەبجەی شاری شەهیدان و مەڵبەندی ڕووناکبیران و زانا و دانا و عارفە بەناوبانگەکانی کوردستان بکەین و ئاوەدانتری بکەینەوە”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: هەروەها جەخت لە سەر حوکمڕانییەکی پاک و بێگەرد دەکەینەوە کە دوور بێت لە دەست تێوەردانی کەسیی و حزبی و ڕێگری لە دام و دەزگاکانی فەرمی حکومەت نەکرێت، بۆ ئەوەی باشتر خزمەتی خەڵکی ستەملێکراوی هەڵەبجە بکرێت، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان .
بەهەمان شێوەش سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەو ساڵیادەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ” زۆر بەداخەوە کە ساڵانە بە درێژایی وەرزەکانی بەھار و بووژانەوەی سروشت، گەلی ئێمە شادی و خۆشییەکانیان تێکەڵ بە چەندین تراژیدیا و مەرگەساتی بێوێنەیە لە کیمیاباران و سەرجەم شێوازەکانی دیکەی لەناوبردنی ژیان و ژینگەی کوردستان و ھەوڵی سڕینەوە و جینۆسایدکردنی میللەتی کوردی ژیاندۆست و ئاشتیخواز.”
لە هەمان پەیامدا هاتووە: “داواکارین لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و تەواوی فراکسیۆنە جیاوازەکان، کە ئەرکی یاسایی خۆیان لە پەسەندکردنی پڕۆژەکە و دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بەجینۆسایدناساندنی گەلی کوردستان دەربکەن و تێیدا مافی کەسوکاری شەھیدان و قوربانییان بچەسپێنرێت لەپێناو قەرەبووکردنەوەی زیانە مادی و مەعنەوییەکانیان و ئەو زەبرە دەروونییەی کە بەریان کەوتووە.”