سوریا یەکەم و عێراق دووهەمە لە داواکرادن مافی پەنابەریدا لە ئەوروپا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئاژانسی یەکێتی ئەوروپا، بۆ کۆچبەران بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022دا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ھاووڵاتیانی سوریا زۆرترین داواکارییان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری پێشکەش بە وڵاتانی ئەوروپا کردووە کە بریتی بووە لە 131 ھەزار و 700 داواکاری، ھۆکارەکەشی بۆ دۆخی نالەباری ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە و %90 داواکارییەکانیش قبوڵکراون و مافی مانەوەیان پێدراوە.

لە پلەی دووەمی لیستەکەدا ھاووڵاتیانی عێراق دێت و لەو ساڵەدا 26 ھەزار و 900 ھاووڵاتی عێراقی داوای پەنابەریان پێشکەش بە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لەو ژمارەیەش تەنھا 30% ئەوانەی داواکارییان پێشکەشکردوە، مافی پەنابەرییان پێدراوە.

ھاوکات ھاووڵاتیانی ھەریەک لە مەغریب، تونس، سوماڵ، میسڕ و جەزائیریش لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین داوای مافی مانەوەیان پێشکەش بە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و کەمتر لە 5%ـی ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەش کە داوای مافی مانەوەیان کردووە، یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی کاتی پێداون.