پیدەرسن و فەیسەڵ بن فەرحان پێشهاتەکانی سوریا لە ڕیاز تاوتوێ دەکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە گەیر پیدەرسن، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبووەوە.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی سعودیا رایگەیاند، هەردوولا باسیان له پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سوریا و ناوچەکه کردووه، هەروەها بیروڕایان لەبارەی پرسە جیاجیاکان ئاڵوگۆڕکردووه.
پێدەرسن، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ئازاری سوورییەکان بەردەوام دەبێت ئەگەر چارەسەرێکی سیاسیی تۆکمە بۆ قەیرانی سوریا نەدۆزرێتەوە.
پێدەرسن داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بەرەو چارەسەرێکی هەمەلایەنەی ململانێکان و دەستپێکردنەوە و بەهێزکردنی ڕێگای دەستوری و پاراستنی ئاگربەست و پێشخستنی پرۆسەیەکی فراوانتر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.