لە کرێملیۆ دانوستانە فەرمییەکانی نێوان پوتین و ئەسەد دەست پێدەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، دانوستانە فەرمییەکانی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری روسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەستی پێکرد.
پوتین رایگەیاند، گەلی سوریا تووشی کارەساتی بوومەلەرزە هاتووە ئەمەش ئازارەکانیان زیاتر کردووە و ئێمەش وەک دۆستێکی دڵسۆز هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی ئەم ئازارە.
پێی وایە کە لە سایەی هەوڵە هاوبەشەکان و بەشداری هێزەکانی روسیا لە سوریا، ئەنجامی گرنگ لە شەڕی دژی تیرۆردا بەدەست هاتوون و ئەمەش شیانی هەیە کە دۆخی ناوخۆی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی سەقامگیر بکرێت.
لە بەرامبەردا سەرۆکی سوریا خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی سوریا و روسیای دەربڕی و ڕاشیگەیاند، سەردانەکەی ئەمڕۆ ڕێگە خۆش دەکات بۆ قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا.
ئەسەد پشتگیری دیمەشقی بۆ مۆسکۆ نوێکردەوە لە جەنگی دژی نازی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێت، لەم ڕووەوە ئاماژەی بەوەدا کە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ مۆسکۆ بە یەکەم سەردانی دادەنرێن لە دوای شەڕی ئۆکرانیا.