سلێمانی-نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، دو گروپیان دەستگیرکردوە مەبەستیان بوە “كرده‌وه‌ی تیرۆریستی” له هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك “تیرۆر” بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایش‌دا هاتوه، “به‌گوێره‌ی دانپێدانانی ده‌ستگیركراوه‌كان پیلانیان دانابو ھه‌ولێر و سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان بكه‌نه ئامانجی كرده‌وه‌كانیان.”
رونیشكراوه‌ته‌وه، “به‌پشت به‌ستن به زانیارییه ھه‌واڵگیرییه‌كان ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی به‌ڵگه‌ی دروست و پشتراستكراوه‌ی ده‌ستكه‌وت له سه‌ر هه‌ردو گروپه تیرۆریستیه‌كه له ھه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كه‌وتونه‌ته ژێركاریگه‌ری فیكری تیرۆریستی داعش و به دو ئاڕاسته‌ی جیاواز پیلانیان دانابو مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.”
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچون ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردوه‌و “پیلانیان ھه‌بو دوای جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانیان ھه‌ڵبێن و په‌یوه‌ندی به‌چه‌كدارانی تیرۆریستی داعشه‌وه بكه‌ن.”
ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، “مانگی رابوردو چه‌ندین تیرۆریستی ھه‌ره‌تاوانبار ده‌ستگیركراون و روبه‌ڕووی یاساكراونه‌ته‌وه و له به‌رسه‌لامه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پاراستنی ئاسایشی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانیارییه‌كان به‌نھێنی ھێڵرانه‌وه.”