ئەسەد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا کۆبووەوە.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆ رێورەسمی پێشوازی فەرمی لەسەرۆکی سوریا بەڕێوەچوو.

ئەسەد لەلایەن میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین و جێگری وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ڕوسیا لە دیمەشق و باڵیۆزی سوریا لە مۆسکۆ پێشوازیکرا.

لەو سەرەدانەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریادا شاندێکی وەزاری باڵا یاوەری بوو.

لە 6ی ئازارەوە ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بەشار ئەسەد سەردانێکی فەرمی بۆ مۆسکۆ ئەنجام دەدات، و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی