بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ره‌و به‌غدا رۆشت
سلێمانی-نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان به سەرۆكایەتی وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت.
بڕیار وایه سەرۆکی حکومەت له سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆببێتەوە.
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.
له مانگی شوباتی رابوردودا دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا به نایاساییبونی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌رتی غاز‌و نه‌وتی هه‌رێمی له‌سه‌ر بهڕێوهدهربڕێت و حكومه‌تی هه‌رێمی ناچاركرد به راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی به حكومه‌تی فیدراڵ.