پێشانگایەکی شێوەکاری لەشاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

شێوەکار حیکمەت ئیبراهیم یەکەمین پێشانگای خۆی لەناوەندی رۆشنبیری و هونەری محەمەد شێخۆ لە شاری قامشلۆ کردەوە.

هەروەها پێشانگایەکی تریش لەژێر ناوی ڕەنگی بهار و ئادار بە سەدو پەنجا وێنە کرایەوە و پێشانگاکە تا شازدەی ئادار بەردەوام دەبێت.

حیکمەت ئیبراهیم شێوەکار و هاوڵاتی شاری قامشلۆیە بە نۆرس پڕێسی راگەیاند، پێش دوو مانگ دەستم بەو کارە کردووە و ئەمە یەکەم کاری شێوەکاریمە کە لە ژیانمدا ئەنجامی دەدەم.

حیکمەت دەشڵێت، دەمویست لەم مانگەدا وێنەکانی خۆم نمایش بکەم، ئەو وێنانەی کە بەدەستی خۆم لەسەر سروشتی کوردستان دروست کردوون، وێنەکانم دەبڕین لە ئێش و ئازاری کوردەکان لە پەنابەرێتیدا دەکات.

هەروەها گوتیشی، ئەمە یەکەمین جارە وێنەکانی خۆم لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان پێشکەش دەکەم، ئەگەر داوام لێ بکرێت لەشارەکانی تریش پێشانگا دەکەمەوە.

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم هونەرە قەبول بکرێت و وێنەکانم بفرۆشرێن، لە پاشەرۆژدا کاری زیاتر لەسەر شێوەکاری دەکەم.

نەسرین قادر