گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەک بە فیشەکی کەسانی نەناسراو لە قامیشلۆ

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، لە گەڕەکی “کەناڵی سوێس”ی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ، دوو کەسی نەناسراو بە سواری ماتۆڕسکیلەوە، تەقەیان لە هاوڵاتییەک کرد و راستەوخۆ گیانیلەدەستدا.

(ئەیاز فەرهاد 26 ساڵ)، ئێوارەی دووشەممە، بەهۆی تەقەی دوو کەسی نەناسراوەوە، گیانی خۆی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دوو کەس بە ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە گەنجەکە کردووە بەناوی ئەیاز فەرهاد (تەمەن 26 ساڵ) و گیانلەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە لەسەر شەقامی سەرەکی گەڕەکی کەناڵی سوێس، لە نزیک بەنزینخانەی جودی ئەنجامدراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت هۆکارەکە بۆ تۆڵەسەندەیەکی کۆن بگەڕێتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاڤا، راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، تا ئێستا نەگەشتوون بە ئەنجامێک.

لەم دواییانەدا رووداوی بەئامانجگرتن و کوشتن لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و گوندەوارەکانیان دووبارە بووەتەوە و زۆربەی ئەو رووداوانەش بەهۆی تۆڵەسەندنەوە یان لە ئەنجامی ناکۆکی خێڵەکانەوە روودەدەن.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: سەعد یازچی