هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت بنکەیەکی هێزەکانیان لە سوریا بە مووشەک هێرشی کراوەتە سەر

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بنکەیەکی هێزەکانیان، لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر.

هاوپەیمانان لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوو مووشەکی 107 ملم هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوریان کردۆتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکانی لەم جۆرە هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزە هاوبەشەکان و دانیشتوانی مەدەنی دەخاتە مەترسییەوە و سەقامگیری و ئاسایشی لە سوریا و ناوچەکەدا تێکده‌دات.

ئاماژەی بەوەشکرد”کاتژمێر 8:23 خولەکی شەو بەکاتی سوریا، دوو مووشەک لە نزیک هێزەکانی هاوپەیمانان لە “گوندی خه‌زرا” کەوتنە خوارەوە.”

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “هیچ قوربانییه‌ك له‌ ڕیزه‌كانی هێزێکی ئەمریکی یان هاوپەیمانان نه‌بووه‌، و هیچ زیانێكێكیش بە هاوپەیمانان و ئامێرەکانی نەگەیشتووە”.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: محه‌مه‌د قازی