هەولێر – نۆرس پرێس
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ هەڵبژاردن کردووە و پاڵپشتی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات.
دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هه‌موو ئاماده‌كارییەکان بۆ هەڵبژاردن کراون، وه‌كو پێداویستییه‌كانی بودجه و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی و ئه‌منیی پارێزراو.
راشیگەیاند، حكومه‌ت ئامادەیە پاڵپشتیی ئه‌و پڕۆسه‌یه بكات و هه‌ر پێویستییه‌کی دیکەش وەک له‌ڕووی لۆجستی و دارایییەوە. گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا کە لە دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕێوشوێنەکانی دیکە دەگیرینەبەر.