هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە دووجار بوومەلەرزە پارێزگای ماڵاتیای تورکیا هەژاند و بومەلەرزەیەکی تریش لە هاتای روویداوە.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی دۆخه لهناكاوهكان له توركیا رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر 05:23 خولەک بومەلەرزەیەک پارێزگای هاتای تورکیای هەژاند کە بە گوڕی 4.4 پلەی ڕێختەر بووە.
هەروەها راشیگەیاند، کاتژمێر 04:34ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 قەزای پوتورگەی سەر بە پارێزگای ماڵاتیای هەژاندوە.
بەگوێرەی هەواڵی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا، کاتژمێر 05:13ی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکەیش لەهەمان شوێنی پارێزگای ماڵاتیا ڕوویداوە، بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر بووە.