عێراق؛ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكردو له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا تۆماركرا
سلێمانی- نۆرس پرێس
وه‌ك پێشتر له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داواكرا، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی توركیا بۆ سه‌ر گوندی په‌رخی و گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی 31 كه‌س ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.
له‌و دانیشتنه‌دا 242 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بون و بڕیار وایه وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی ببن.
بەپێی ئەوەى لە میدیاکانی عێراقدا لە زاری پەرلەمانتارانەوە بڵاودەکرێتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر بونی سەربازی تورکیا لەسەر خاکی عێراق بدرێت.
پیششتر لە مانگی کانونی دوەمی 2020 لە دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری چونەدەرەوەى هێزە بیانییەکانى لە عێراق دەرکرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر توركیا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌و داوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه له‌سه‌ر له ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وزاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا كۆبوه‌وه‌و داوایكرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌باره‌ت به كۆی “ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق” په‌ڕاوێك ئاماده بكات و له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته تۆماربكرێت.
سه‌عات (01:50)ی خوله‌كی چوارشه‌ممه 20ی ته‌مموز، له‌كاتێكدا گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه رویان له ناوچه‌كه كردبو، توركیا چوار موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك كرد‌و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 22ی تریش برینداربون