
یازدە ئەندامی رێکخراوی داعش لە چوار پارێزگای عێراق دەستگیرکران
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە دەزگایەکی ئەمنیی عێراق، دەستگیرکردنی 11 ئەندامی ڕێکخراوی داعشی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی داعش بە ئۆپراسیۆنێکی پێشوەختە و بە هەماهەنگی لقەکانی ئۆپەراسیۆنەکە لە شارەکانی بەغدا و کەرکوک و سەلاحەدی و میسان، ئەنجامدراون.
بەپێی بەیاننامەی ئەو دەزگا ئەمنییە، ئەو 11 کەسەی ناو ڕێکخراوی داعش کاری جیاجیایان دەکرد.