
130مین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە گوندەواری کۆبانێ
کۆبانێ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ لایەنی تورکیا لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا، کە 130مین کاروانی هاوبەشی نێوان هەردوولایە لە ناوچەکە، لەدوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لەسەر ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.
کاروانەکە پێکهاتبووە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسیا و تورکیا بە یاوەری دوو هەلیکۆپتەری رووسیا، لە گوندی “ئاشما” لە رۆژئاوای کۆبانیەوە بەرێکەوتوون.
بە گوندەکانی (جەرقلی فەوقانی، قەران، دیکمداش، خورخۆری، بۆبان، گوڵ بەک)دا تێپەڕین، تا گەشتنە گوندی “تەل شەعیر” کە 4کم لە رۆژئاوای کۆبانێوە دوورە.
دوای ئەوە لە گەڕانەوەیاندا بە گوندەکانی (سەوسان، قولە، قەرە قاوی تەهتانی، بیندەر، مێشکوو، جبنە، گەرقۆڵی فەوقانی)، تێپەڕین، تا گەستنەوە بە خاڵی دەستپێکی خۆیان لە گوندی “ئاشما”.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندی “ئاشما”وە چوونە ژوورەوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی رووسیاش گەڕانەوە بۆ بنکەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سەڕین لە باشووری کۆبانێ.
لە 6ی ئازاری ئەمساڵدا، لایەنی رووسیا و تورکیا کاروانی سەربازی هاوبەشی ژمارە 129یان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانێ ئەنجامدا.