“داعش” بەرپرسیارێتی خۆی لە گرتن و کوشتنی ئەفسەرێکی عێراقی راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە گرتن و کوشتنی ئەفسەرێکی سوپای عێراق راگەیاند، دوای لێپرسینەوە لەگەڵیدا، دیمەنی کوشتنەکەیان لە باشووری کەرکوک، بڵاوکردەوە.

دەزگای ئەلیکترۆنی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی رێکخراوەکە توانیویانە ئەفسەرێکی سوپای عێراق بگرن و دوای لێپرسینەوە لەگەڵیدا، لە نزیک ناوچەی توزخورماتوو، لە باشووری کەرکوک، کوشتویانە.

چەند وێنەیەکئیان بڵاو کردووەته وە، که سێ ئه ندامی رێکخراوەکە که ئاڵای داعشیان هەڵگرتووە، یه کێکیان له هەڵدەستێت بە کوشتنی ئەفسەرە عێراقییەکە.

بە هەمانشێوە لە 7ی ئازاردا، داعش لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە دژی سوپای عێراق راگەیاند، کە لە ئەنجامدا سەربازێکی سوپای عێراقی کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لە لەناوبردنی کامێرایەکی گەرمی.

ئامادەکردنی: حاتەم بەشار – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان