لە حەسەکە بە گولەی هێزەکانی حکومەت کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزەکانی حکومەت لە شاری حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەسێک کوژرا و براکەشی برینداربوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، عەمار مستەفا لەدایکبووی ساڵی 1997، لەکاتی تێپەربوونی لە بازگەیەکی ڕژێم لە شاری حەسەکە، گیانی لەدەستدا و براکەشی برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە لە گوندەوارەکانی ئیدلیبەوە هاتوون و ئاوارەی شاری رەقە بوونە، و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتوونەتە شاری حەسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەرەو شەقامی قامیشلۆی سەنتەری ئەو شارە کە نیوەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی دیمەشقدایە، سەریان سورماوە بە بوونی بازگەیەکی هێزەکانی حکومی، کاتێک هەوڵی هەڵاتنیان لە پشکنینی ئەو بازگەیە دراوە تەقەیان لێکراوە و یەکێکان گیانی لەدەستدا و ئەوەی تریش برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕووداوەکە ئەو دوو کەسە بۆ نەخۆشخانەی لوئلوئە گواستراونەتەوە، ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە لە ڕێگەی مانگی سووری سوریاوە بۆ نەخۆشخانەی حیکمە گواستراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ نەخۆشخانەی حیکمە، تەرمی کوژراوەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەعب لە شاری حەسەکە.
هێزەکانی حکومەتی سوریا سەنتەری شاری حەسەکەیان گرتبوو و بەربەستیان لەسەرجەم دروازەکانی چوونه ژوورەوەی ئەو شارەدا داناوە، و چەند گەنجێکیشیان دەستگیرکرد و ڕووبەڕێکی بەرفراوانی ناوچەکەشیان گرتووە.