بومەلەرزەیەک شارۆچکەی ئەلهۆڵی باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکەی هەژاند
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی یەکشەممە بوومەلەرزەیەکی سوک ناوچەی ئەلهۆڵ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە روویدا، ئەو بومەلەرزەیە بە گوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر بووە.
لەبەیاننامەیەکدا ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە کاتژمێر 4:54 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە ڕوویداوە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر 4:36 خولەکی بەیانی، بوومەلەرزەیەک بە دووری 33 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای لازقییە روویداوە، بومەلەرزەکە بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بووە.
هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە کاتژمێر 5:11 خولەکی بەیانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.1 پلە بە دووری 84 کیلۆمەتر لە باکوری شاری حەڵەب ڕوویداوە.
جێی باسە زۆرێک لە ناوچە و شارەکانی سوریا بەرکەوتەی ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەن کە لە شەشی شوباتدا وڵاتەکەی گرتەوە، بەتایبەت ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریای گرتبووە.