قامشلۆ – نۆرس پرێس
لەساڵی 2004دا لە یاریگایەکی نێو شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کە بە یاریگای بەلەدیە دەناسرێت، یاریەکی توپی پێ لە نێوان گرووپی قامشلۆ و دێرەزووردا ئەنجامدرا، لەو یاریەدا شەر و پێکدادان روویدا و لەلایەن حکومەتی سوریاوە هێرشکرایە سەر کوردەکان، و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی گیانیان لەدەستدا، بۆیە ئەو رۆژە بە سەرهەلدانی 12ی ئازار ناسێنراوە، ئەو رۆژە بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان وەکۆ سیمبوڵی شۆڕش لەقەلەمدراوە.
ئەمڕۆ لە 19ەمین ساڵوەگەری سەرهەلدانی 12ی ئازاردا، بەرێوبەرایەتی خۆسەری هەرێمی جزیرێ و هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە چالاکیەکیان بە بۆنەی سەرهەلدان و شەهیدانی 12ی ئازار ئەنجامدا.
جیهان خەلیل راوێژکاری بەرێوبەرایەتی خۆسەری هەرێمی جزیرێ، بەنۆرس پرێسی راگەیاند، ئەمرۆ بەبۆنەی ساڵوەگەری 12ی ئازاردا چالاکیەک بەرێوەچوو، لەو چالاکیەدا هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە ئامادەبون بۆ ئەوەی ئەو رۆژە شەرمەزار بکەن.
هەروەها دەشڵێت، دەسەڵات دەیویست ناکوکی و دوژمنایەتی بخاتە نێو کورد و عەرەبەکان، بەڵام ئەمڕۆ یەکگرتوویی لەنێوان کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکاندا دروستبووە ، ئەمە وڵامێکی توندە بۆ دەسەلات، هەر بۆیەش 19ەمین چالاکی لەسەر ئاستی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵوەگەری 12ی ئازار ئەنجامدرا.
هەروەها جیهان راشیدەگەیەنێت، تیکۆشانی بەرێوبەرایەتی خۆسەری هەرێمی جزیرێ بووەتە هۆکار کە یەکێتی گەلان و ئیرادەی گەل دروست بێت و لەبەرامبەر سیستەمی دەسەلاتدا خورتتر بێت.
ناوبراو راشیگەیاند، لەم ساڵەدا گەل ویستی خۆی بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکات، ئامانجی چالاکیەکەش ئەوەیە کە بەیەکێتی گەلان وڵامی دەسەلاتدار دەدرێتەوە، شۆفینیزمی عەرەبی دەیویست ناکوکی بخاتە نێوان گەلی کورد و گەلی عەرەبدا. بانگی هەموو پێکهاتەکانیش دەکەین کە پێکەوه کۆببنەوە و یەکێتی گەلان خورتتر بکەن.
لەوبارەیەوە نور ئیدریس کچی شەهید ئیدریس موراد، کە باوکی لەساڵی 2004 دا لەو سەرهلدانەدا شەهید بووە، گووتی، یەک لەو شەهیدانەی 12ی ئازار باوکی من بوو، ئەو کاتەی کە شەهیدبوو تەمەنم سێ مانگ بوو. راستە شتێکی زۆر قورس بوو کە باوکم شەهیدبوو بەڵام بەشەهیدبوونی باوکم سەربەرزم، و هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەری شەهیدبوونی باوکم و هاورێکانیدا ئێمە روو دەکەینە ئەم یاریگایە و چالاکیەکە ئەنجام دەدەین.
جیهان گوتیشی، هێرشی سەر کوردەکان شەرمەزار دکەین و داوای یەکێتی گەلان دەکەین.