هەولێر – نۆرس پرێس
لە درێژەى گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی کۆمەڵێک کێشە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکات.
گوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێگەى فەرمیی حکومەتی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاساى نەوت و گازی فیدراڵی، سەردانی بەغدا دەکات.
شاندەکە لە وەزیرى داد و سەرۆکی فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون و ستافی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کەسانی شارەزا لە وەزارەتی داد پێکهاتوون.
ڕۆژى دووشەممە 13ی ئادارى 2023، دەست بە کۆبوونەوەکان لەسەر ڕەشنووسی یاساى نەوت و گاز دەکرێت کە یەکێکە لە بابەتە گرنگەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراودا تەواو بکرێت.
گوتەبێژى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەم پڕۆژەیاسایە کۆمەڵێک گرفتی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە بواری وزەدا چارەسەر دەکات. بۆ ئەوەى هەرێمی کوردستان وەکوو هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە دروستکردنی ئەو بڕیارانەى پەیوەستە بە پیشەسازیی نەوت لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا بەشدار بێت، هەروەها بۆ ڕێکخستنەوەى ئەو کەرتە چ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوو لا گرنگی هەیە.
ناوبراو راشیدەگەیەنێت، لە کۆتاییدا دەبێت ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەى ڕێککەوتنی هەردوو لا بێت و لە قازانجی هەردوولادا بێت. ئەوە نەک هەر بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەستکەوتێکی گرنگە.
لەبارەى ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە، جوتیار عادل دەڵێت، ڕێككه‌وتن كراوه كه هەردوو لا پێکەوە ڕه‌شنووسه‌كه بنووسن، تا ڕادده‌یه‌ك له‌سه‌ر پره‌نسیپه گشتییه‌كان ڕێككه‌وتن كراوه، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كان زۆرن، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌نجامی هه‌بێت؛ ئومێده‌وارین بڕوابوون به هاوبەشی و پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و ئه‌و ڕێككه‌وتنەی له كارنامه‌ی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌یه، لەو پڕۆژەیاسایەدا ڕەنگ بداتەوە.
لەبارەى پڕۆژە یاسای بودجەى حکومەتی فیدراڵی د.جوتیار عادل دەڵێت، پڕۆژه‌ی یاسای بودجه دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو، وەکوو شایستە و مافی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش کۆمەڵێک كێشه له‌نێوان هه‌ردوو لادا چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ حكومه‌تی فیدراڵی ماوه‌یه‌ک بودجه‌ی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش کاریگەری له‌سه‌ر ئاستی په‌یو‌ە‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەیە كه پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان پشت بە سەرژمێری ببەستێت. هه‌ندێك ئەنجام ده‌ستكه‌وتی باش بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو هه‌ژماركردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ە‌ی خه‌رجی سیادی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە خه‌رجی حاكمه.
بەپێی لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابه‌تی ناردنی 400 ملیاره‌كه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و بەمنزیكانه ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت.