له‌بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سوریا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌ت برینداربوون
دیمەشق – نۆرس پرێس
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئیسرائیل ناوچه‌ی مه‌سیافی گونده‌واری ،حەما”يان بۆردومانكرد، و له‌ئه‌نجامدا سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا برینداربوون.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە ناوچەکە ڕایگەیاند، بۆردومانەکە ناوچەی “حەیر عەباس”ی ڕۆژئاوای شاری مەسیەف لەسەر ڕێگای وادی عێن لە گونده‌واری حەما كرایه ئامانج.
بەپێی میدیای ئیسڕائیل، سێشەممەی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به “ئێران”یان له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج.