بەرێوبەرایەتی خۆسەر 49 منداڵی ئەندامانی رێکخراوی داعشی ڕادەستی شاندێکی فەرمی رووسیا کرد

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ڕۆژی شەممە، شاندێکی فەرمی ڕووسیا لە لایەن بارەگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە شاری قامشلۆ‌ پێشوازیکران، سەرەدانی شاندەکەی رووسیا بۆ ڕادەستکردنەوەی 49 منداڵی بێ باوکی ئەندامانی رێکخراوی داعشە بە ڕووسیا.

شاندەکەی ڕووسیا، لەلایەن ڕوبێل بحو، جێگری هاوسەروک و خالید ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی و لانە حوسێن ئەندامی مەکتەبی یەپەژەوە  پێشوازی کران.

ماریا لڤۆڤا سەرۆکی شاندی رووسیا، ڕایگەیاند، حکومەتی ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی منداڵانی وەڵاتەکەی لە ناو کەمپەکانی سوریادا.

هەروەها بحو ئاماژەی بە شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لە وەرنەگرتنی بەرپرسیارەتی  بەرامبەر بە خێزانەکانی ئەندامانی رێکخراوی داعش لە نێو کەمپی هۆڵ و ڕۆژ.

 بەرێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لە هەموو وڵاتێک دەکات کە بەرپرسیارێتی هاوڵاتیانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، ئەوانەی لە نێو کەمپ و ناوەندەکانی تری دەستبەسەرکردندان، هەروەها لە رووی ئەمنی و مرۆییشەوە پشتگیری بەرێوەبەرایەتی خوسەر بکەن بۆ باشترکردنی دۆخی نێو کەمپەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی ڕادەستکردنەکە بەشێوەیەکی فەرمی لەنێوان هەردوولادا واژۆکرا.

لە لای خۆیەوە سەرۆکی شاندی ڕووسیا سوپاسی بەرێوەبەراتی خۆسەری کرد کە هاوکاربوونە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانەی کە ڕادەستی کەس وکاریان دەکرێتەوە.

ئامادەکردن و دارشتنەوە: سەعەد یازجی