پانزە مانگ بەندکردن بۆ ژنه سه‌ربازێكی پێشوی ئیرله‌ندا به تۆمه‌تی لایه‌نگری بۆ داعش بڕایه‌وه
هه‌ولێر-نۆرس پرێس
دادگای تایبه‌تی تاوانه‌كان دوێنێ هه‌ینی 15 مانگ حوكمی به‌ندكردنی بڕیه‌وه بۆ سه‌ربازێكی ئیرله‌ندی به‌ناوی لیزا سمیس به تاوانی په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه.
لیزای 40 ساڵان، یه‌كه‌م كه‌سه له‌و دادگایه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ره‌كییه‌وه حوكم ده‌درێت.
ئه‌و ژنه له 2014 به‌ره‌و توركیا‌و دواتریش به‌ره‌و سوریا رۆشتوه‌و په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردوه.
له‌كاتی ئاماده‌كردنی په‌ڕاوی تێهه‌ڵچونه‌وه سه‌باره‌ت به حوكمه‌كه‌ی، دادگا ره‌تیكردوه‌ته‌وه لیزا به كه‌فاله‌ت ئازادبكات و دادوه‌ر وتویه‌تی، “تاوانبار سزاده‌درێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسی ئه‌نجامدانه‌وه‌ی تاوانی نزمه، به‌ڵام ئه‌و سوربوه له‌وه‌ی گه‌شت بكات بۆ سوریا‌و په‌یوه‌ندی بكات به داعشه‌وه‌و هیچ شوێنه‌وارێكی په‌شیمانیشی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پێوه دیار نییه.”
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی منداڵێكه و سه‌ربازی كردوه‌و ئه‌وه‌ش به لایه‌نێكی باشه‌ی ره‌فتاركردن له‌كۆمه‌ڵگا ده‌درێته قه‌ڵه‌م، حوكمه‌كه‌ی لیزا كه‌مكراوه‌ته‌وه.
لیزا له سوریا له شاری ره‌قه ژیاوه‌و له‌وێش منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بوه، له ساڵی 2019 گێڕدراوه ئیرله‌ندا.